کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کرێکارانی پەیمانکاری فولادی “مبارەکەی ئیسفەهان

تجمع کارگران ‌پیمانکاری فولاد مبارکه اصفهان

کرێکارانی فولادی “مبارەکەی ئیسفەهان” رۆژی سێشەممە 12ی مانگی گەلاوێژ لە نارەزایەتی بە ئاستی لە خوارەوەی حەقدەستەکانیان لە بەرامبەر بینای ناوەندی “فولادی مبارەکە” کۆبوونەوە.

کرێکارانی پەیمانی “فولادی مبارەکە” دەڵێن: ئاستی حەقدەستەکانین لە رادەبەدەر لە خوارەوەیە و وڵام دەرەوەی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. کرێکارانی ئەو بەشە سەرەڕای حەقدەستی کەم و گرێبەستی کاتی، لە هەموو جۆر بیمەیەکی کۆمەڵایەتی و پزیشکیش بێبەرین.