ڕۆژی یەکشەممە 24ی مانگی ڕەشەممە، کرێکارانی پێترۆشیمی کەچساران لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان، دەستیان لە کار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکەیان گردبوونەوەیان ئەنجام دا.
کرێکارانی مانگرتوو کە لە ژێر چاوەدێری شیرکەتی “تیام سەنعەتی ئەلبورز” دان، وتوویانە: زیاد لە 200 کرێکاری ئەم بەشە لە مانگی پوشپەری ساڵی 99وە تا ئێستا هیچ حەقدەستێکیان وەرنەگرتووە. مانگرتووان بە شوعار و بەدەستەوە گرتنی بەنێر گەلێک، خوازیاری پێڕاگەیشتنی داواکارییەکانیان لەم باروودۆخە سەخت و دوژوارە دا بوون.