ڕۆژی شەممە 16ی ڕەشەممە کۆمەڵێک لە کرێکارانی وەرزشگای غەدیر، لە دەفتەری مۆدیر کولی وەرزش و لاوانی ئوستانی خووزستان لە ئەهواز کۆبوونەوە.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوبووەکان، کرێکاران بە ڕاخستنی سفرەی خاڵی خوازیاری وەرگرتنی 24 مانگ حەقدەستە دواخراوهكانیان بوون. کرێکاران کە لە نەگەیشتن بە داواکارییەکانیان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو ناڕازین، بە نزیک بوونەو لە جەژنی نەورۆز، کەوتوونەتە ژێر گوشاری ئابووری زیاتر، چەند ڕۆژ پێشتریش لە بەرامبەر دەرگای ئوستانداری کۆوونەوەیان بهرێوهبرد.