کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کرێکارانی مەعدەنی “بەردی خەلوزی” ئەلبۆرزی شەرقی

تجمع کارگران پیمانکاری معدن زغال سنگ البرز شرقی

رۆژی چوارشەممە 15ی مانگی گوڵان، کرێکارانی پەیمانکاری “مەعدەنی بەردی خەڵوزی ئەلبۆرزی شەرقی” لە ناڕەزایەتی بە بەڵێن شکێنی پەیمانکاران کۆبوونەوەیان پێکهێنا.

کرێکاران بە کۆبوونەوە لە ئاست بەڵین شکاندنی پەیمانکارەکان بۆ بەکردەوە دەرهێنانی ئەمنییەتی شوێنی کار، ناڕەزایەتییان دەربڕی. هەروەها کرێکارانی ناڕازای خوازیاری سەردانی بەرپرسان بۆ شوێنی کارەکانیان و داواکاری پێڕاگەیشتنی سەرجەم ویستە رەواکانیان بوون.