ڕۆژی پێنجشەممە 9ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی مەعدەنی سیرجان، لە ناڕەزایەتی بە درێژەی بێکار بوونیان، کۆبوونەوە.
نزیک بە 8هەزار کرێکاری مەعدنی سیرجان پاش ڕادەست کردنی مەعدەنەکە بە کارفەرمایەکی چینی بێکار کراون. کرێکارانی ناڕازی بە نوێنەرایەتی سەرجەم کرێکارانی مەعدەنی سیرجان، بە پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی خوازیاری گەڕانەوە بۆ سەر کاری سەرجەم کرێکارانی بێکار کراو بوون.