کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کرێکارانی فەزای سەوزی بەندەر عەباس

تجمع کارگران فضای سبز بندرعباس1

ڕۆژی چوارشەممە 20 مانگی ڕەشەممە، ژومارەیەکی بەرچاو لە کرێکارانی فەزای سەوزی بەندەر عەباس، لە ناڕەزایەتی بە ئاستی لە خوارەوەی حەقدەستەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجام دا.

کرێکارانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە، هۆکاری کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان، کەم کردنەوەی حەقدەستەکانیانەو هەروەها دەڵێن: لە مانگەکانی بەفرانبار و ڕێبەندان حەقدەستی ئه‌وان لە گەڵ کەم کردنەوەی شەش سەد هەزار تا یەک میلیۆن و دووسەد هەزار  تمەن ڕووبەڕوو بووتەوە. هەروەها دەڵێن: کاری ڕۆژانی هەینی و حەقی منداڵانیان لە فیشە حقوقییەکانیان سڕیوەتەوە و بەو هۆکارە حەقدەستەکانیان بە ڕادەیەکی بەرچاو هاتووتە خوارێ. کرێکارانی ناڕازی دوپاتیان کردووەتەوە کە ئەوان 12 ساعەت بە شەو و ڕۆژ و هەموو ڕۆژانی حەفتە کار دەکەن، بەڵام شارەداری لە پێدانی تەواوی مافەکانی ئەوان خۆی پاراستووە.