بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی مانگی بەفرانبار، کرێکارانی شیرکەتی ڕووی بەندەرعەباس لە ناڕەزایەتی بە هاتنەخوارەوەی ماوەی گرێبەستەکانیان لە بەرامبەر ئۆستانداریی هۆرمۆزگان دەستیان دایە کۆبوونەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، شیرکەتی ڕووی بەندەرعەباس لە نزیکەی ٦ مانگ لەمەوبەرەوە بەهۆی نەبوونی کەرەستەی سەرەتایی داخراوە و لەم ماوەیەدا حەقدەستی کرێکاران نەدراوە و گرێبەستەکانیان بووەتە یەک مانگە. کرێکارانی ناڕازی خوازیاری بەرهەمهێنانی دووبارەی کارخانە و گۆڕینی گرێبەستەکانن. شایانی باسە کارخانەی ڕووی بەندەرعەباس ٢٨٦ کرێکاری هەیە.
