کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی گەچساران

کۆبوونەوەی کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی گەچساران 2

ڕۆژی ڕابردوو،کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی گەچساران دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان و هەروەها پێنەدانی حەقدەستەکانیان دەستیان لە کار کێشاوە و مانیان گرت.

بەشداربووانی مانگرتنەکە ئاماژە بەوە دەکەن بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و خوازیاری پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخرەکانیان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، بە کردەوە دەرهاتنی یاسای “١٥ ڕۆژ کار و ١٥ ڕۆژ پشوو دان” و بایەخ دانی ڕژیم بە ژیان و مەعیشەتی کرێکارانی شیرکەتی نەوت بوون.