کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی کرێکارانی شارەداری یاسووج

تجمع کارگران خدمات شهری شهرداری یاسوج

کۆمەڵێک لە کرێکارانی بەشی خزمەتگۆزاری شارەداری یاسووج، ڕۆژی شەممە ١٣ی مانگی خەرمانان، لە نارەزایەتی بە پەرداخت نەکرانی حەقدەستەکانیان، لەبەرانبەر ئۆستانداری “کۆهگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد” دەستیان دایە کۆبوونەوە.

بە وتەی کرێکارانی ناڕازی ماوەی پێنج مانگ حەقدەست و مەزایایان وەرنەگرتووە و لە دۆخێکی دژواری مەعیشەتی دا دەژین. هەروەها لەسەرەتای ئەمساڵەوە حەقی بیمەی کرێکارانی ئەو شارەداریە بە ڕێکخراوی تەئمیین ئیجتیماعی پەرداخت نەکراوە و کرێکاران بۆ نوێ کردنەوەی بیمەنامەکانیان تووشی کێشە و گرفتێکی زۆر بوونەتەوە.