کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کرێکارانی شارەداری “کوت عەبدوڵا”

تجمع کارگران شهرداری کوت عبدالله

کرێکارانی شارەداری “کوت عەبدوڵا”، رۆژی دووشەممە 20ی مانگی گوڵان بۆ جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان کۆبوونەوە.

کرێکارانی شارەداری “کوت عەبدوڵا” هەڵکەوتوو لە ئوستانی خوزستان، چەندین مانگ حەقدەستی دواخراویان هەیە و لە نەورۆزانەی ئەمسالیش بێبەری کراون. لە یەک مانگی ڕابردوو دا کرێکارانی شارەداری “کوت عەبدوڵا” چەندین جار بە شێوازی جۆراوجۆر خوازیاری پێڕاگەیشتنی داواکارییەکانیان بوون، بەڵام تا ئیستا بەرپرسان وڵامدەرەوەی هیچ کام لە داواکارییەکانیان نەبوون.