کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کرێکارانی شارەداری چۆرام

تجمع کارگران شهرداری چرام

ڕۆژی سێشەممە 10ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداری چۆرامی سەر بە ئوستانی کەهگیلویە و بویەر ئەحمەد، لە بەرامبەر بینای شارەداری ئەم شارە کۆبوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، هۆکاری ناڕەزایەتی کرێکاران، هەڵاواردن لە بڕی حەقدەستەکان و شێوازی پێدرانییەتی. یەکێک لە کرێکارانی ناڕازی وتوویەتی: لە کاتی چوونیان بۆ شارەداری، لە لایەن بەرپرسان و مەئمورانەوە تەوهینیان پێ کراوە و هێرشیان کراوەتە سەر. کرێکاران جەختییان کردووەتەوە تا وەرگرتنی تەواوی حەقدەستە دواکەوتووەکانیان درێژە بە ناڕەزایەتییەکەیان دەدەن.