کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کرێکارانی شارەداری زەنجان

تجمع کارگران شهرداری زنجان

کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداری زەنجان، رۆژی چوارشەممە 16ی مانگی پووشپەڕ، لە نارەزایەتی بە بەکردەوە دەرنەهێنانی “گەڵاڵەی ریزبەندییە پیشەییەکان” لە شوێنی کارەکەیان کۆبوونەوە.

زیاد لە 1000 کرێکار لە بەشی فەزای سەوز و خزمەتگووزاری لە شارەداری زەنجان کار دەکەن کە لە زۆریەک لە مافەکانیان بێبەشن. کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: سەرەڕای بڕیاری بەڕێوەبەری گشتی کار لە ئوستانی زەنجان بۆ بەکردەوە دەرهاتنی “گەڵاڵەی ریزبەندییە پیشەییەکان”، شارەداری هێشتا بە پێی ڕەواڵی جاران هەڵسووکەوتیان لە گەڵ دەکا. هەروەها کرێکارانی ناڕازای رایانگەیاندووە تا گەیشتن بە خواستەکانیان دریژە بە کۆبوونەوەکانیان دەدەن.