کۆمەڵێک لە کرێکارانی فەزای سەوزی شارەداری مەنتەقەی پێنجی ئەهواز، ڕۆژی شەممە 14ی مانگی خاکەلێوە، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان، لە بەرامبەر بینای شارەداری ئەم شارە کۆبوونەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارێکی ناوچەی 5ی ئەهواز، بە هۆکاری نادیار ئەکەوێتە بەر ماشێنی یەکێک لە نوێنەرانی پەیمانکارەکانەوە. کرێکارانی ناڕازی خوازیاری لێپێچینەوەی یاسایی کەسی تاوانبارن.