کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کرێکارانی سیمبان لە تاران

اعتراض کارگران سیمبان در تهران

بەیانی رۆژی دووشەممە 25ی مانگی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە کرێکارانی سیمبانی پەیمانی برق بە کۆبوونەوەی خوازیاری پێکهێنانی رێکخراوی سێنفی خۆیان بۆ بەدواداچوونی خواستەکانیان بوون.

نزیک بە 2000 کرێکاری پەیمانکاری لە هێڵەکانی گەرم و سارد لە شیرکەتی برق كار ده‌كه‌ن و لە زۆربەی مافەکانی خۆیان بێبەرین. بە وتەی کرێکاران: پێکهێنانی رێکخراوی سەربەخۆی خۆیان، دەتوانێ ئەوان بە مافەکانیان بگەیەنێت. داواکارییە سەرەکییەکانی کرێکارانی سیمبان بریتین لە: دابین کردنی ئەمنییەتی پێشەیی و گیانی، پێشگرتن بە دەرکرانی کریکاران، پێدرانی حەقدەستە دواخراوەکان و پێکهێنانی ریکخراوی سەربەخۆی کرێکاری.