کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی کرێکارانی دەرکراوی کارگەی ڕستنی خاوەر لە گیلان

کۆبوونەوەی کرێکارانی دەرکراوی کارگەی ڕەستنی خاوەر لە گیلان 1

بەیانیی ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی دەرکراوی کارگەی ڕستنی خاوەر لە گیلان دژی نادیاربوونی چارەنووسی کارییان و بێباکیی بەرپرسان گردبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی ڕایانگەیاند پاش ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی کارگەکە زیاتر لە ١٠٧ کرێکار بێکار کراون کە زۆربەیان کەسانی خاوەن ئەزموون بوون. بە وتەی یەکێک لە کرێکارەکان، ٥٥ کەسیان لە کاتێکدا دەرکراون کە مووچەی سێ مانگیان دواخرابوو. شایانی باسە لە مانگەکانی گوڵان و جۆزەرداندا ٤٠ کرێکار گەڕێندراونەتەوە سەر کارەکانیان، بەڵام چارەنووسی کرێکارانی دیکە هێشتا نادیارە و سەرەڕای بەدواداچوون، هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە.