کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی کرێکارانی خانەنشین کراوی هۆتێل لالەی تاران

تجمع کارگران بازنشسته هتل لاله تهران

رۆژی یەکشەممە 19ی مانگی گوڵان، کرێکارانی خانەنشین کراوی هۆتێل لالەی تاران لە بەرامبەر بینای ئەم هۆتێلە لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان کۆبوونەوە.

کریکارانی خانەنشین کراوی هۆتێل لالە، کە لە ساڵی 95وە بەرەبەرە لە کار وەلانراون، هێشتا حەقدەستی نەدراویان هەیە و بەرپرسانی هوتێل بە بیانووی جۆراوجۆر خۆ لە پێدانی حەقدەستە نەدراوەکانی کرێکاران دبوێرن. هەروەها خانەنشین کراوان لە زۆر مافی سەرەتایی کە بەڵێنیان پێدراوە پێیان بدرێ، بێ بەری کراون. کرێکارانی خانەنشین کراو وێڕای جەخت کردنەوە لە سەر داواکارییەکانیان، ڕایانگەیاندووە تا گەیشتن بە خواستەکانیان دەست لە ناڕەزایەتی و کۆبوونەوە هەڵناگرن.