کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی مخابراتی ڕێگای دووری شیراز، ڕۆژی چوارشەممە 8ی مانگی گوڵان لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان لە حەوشەی شیرکەتەکە کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەی کرێکارانی خانەنشین کراوی مخابراتی شیراز هاوکات بوو لە گەڵ سەردانی دادستانی “ئوستانی فارس” بۆ ئەم شیرکەتە. ناڕازییان خوازیاری پێڕاگەیشتنی داواکارییەکانیان، بەڵام سەرەڕای چەندین کۆبوونەوە تا ئێستا هیچ ناوەند و بەرپرسێکی حکومەتی وڵامدەرەوەیان نەبووە.