کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کرێکارانی بەشی خزمەت گوزاری “جامع سڵامەتی ئوستانی قوم”

تجمع کارکنان خدماتی جامع سلامت استان قم1

بەیانی رۆژی شەممە 23ی مانگی گەلاوێژ، کۆمەڵێکی بەرچاو لە کرێکارانی بەشی خزمەت گوزاری “جامع سڵامەتی ئوستانی قوم” لە ناڕەزایەتی بە نادیار بوونی باروودۆخی دامەزرانیان کۆبوونەوە.

کرێکارانی بەشی خزمەت گوزاری “جامع سڵامەتی ئوستانی قوم” کە بۆ 17 ناوەندی خسوسی کار دەکەن، خوازیاری لابردنی هەڵاواردن لە حەقدەستەکان و بەستی گرێبەستی راستەوخۆ بوون. هەروەها لە داخوازییە سەرەکییەکانی ئەوان وەلانانی شیرکەتە واستەکان و پەیمانکارەکان و بردنەسەریی ئاستی حەقدەستەکان بوو.