کرێکارانی ئەرکانی سێی شیرکەتی گازی ئیسفەهان، ڕۆژی شەممە 16ی ڕەشەممە لە ناڕەزایەتی بە وەدی نەهاتنی داوکارییەکانیان دەستیان دایە کۆبوونەوەی نارهزایهتی.
کرێکارانی ناڕازی دەڵێن، بەشێک لە ئەوان هێشتا حەقدەستەکانی مانگی ڕێبەندانیان وەرنەگرتووە و لە باروودۆخێكی بێ هیوادان و دهڵێن: تا کۆتایی ساڵ ئهبێ داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت، هەروەها جەختیان کردووەتەوە، سەرەڕای تێپەڕ بوون لە نیوەی مانگی ڕەشەممە، هێشتا جێژنانەی ئەمساڵیان پێنەدراوە.