ڕۆژی پێنجشەممە 9ی مانگی گوڵان کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئاو و ئاوەڕۆی سوسەنگەر، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان، کۆبوونەوە.
کرێکارانی ئاو و ئاوەڕۆی سوسەنگەرد لەم باروودۆخە نالەبارەدا 10 مانگ حەقدەستی دوخراوایان هەیە. بەرپرسی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی سوسەنگەرد بە بیانووی نەبوونی ئیعتبار، خۆ لە پێدانی حەقدەستەکان دەبوێرێ. کرێکارانی ناڕازی دوای چەندین جار کۆبوونەوەی بێ ئاکام، سەرئەنجام بۆ پێڕاگەیشتنی داواکارییەکانیان لە شەقامەکانی شار ڕێپێوانی ناڕەزایەتییان وەڕێخست.