کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کرێکارانی ئاو و ئاوڕۆی ئەهواز

تجمع کارگران آب و فاضلاب اهواز

کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئاو و ئاوەڕۆی ئەهواز ڕۆژی شەممە 23ی مانگی ڕەشەمە، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان، لە بەرامبەر بینای ئۆستانداری گردبوونەوەیان ئەنجام دا.

کرێکارانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە دا ئەڵێن: “حەقدەستی دەیان کرێکاری تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆی ئەهواز چەندین مانگە پشت گوێ خراوە و ئەوان لەم باروودۆخە سەختە، بەردەوام خوازیاری پێڕاگەیشتنی داواکارییەکانیان بوون، بەڵام مەخابن”. کرێکارانی ناڕازی هاوکات لە گەڵ داواکاری بۆ پێدرانی حەقدەستە دواکەوتووەکانیان لە مانگەکانی خاکەلێوە هەتا پووشپەرن، جەختیشیان کردەوە کە بیمەی کۆمەڵایەتییان چەند مانگە پشت گوی خراوە.