رۆژی چوارشەممە 12ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئابفای ئەهواز بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئەم شیرکەتە، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە داواکارییەکانیان بوون.
کرێکاران دەڵێن: ” لە پارەکەوە، پاش تێکەڵ کردنی ئابفای شاری و “رووستایی” کێشە و گیر و گرفتەکانیان دوو هێندە بووە”. کرێکارانی ئابفای ئەهواز سەرەڕای چەند مانگ حەقدەستی دواخراو و پشت گوێ خرانی بیمەکانیان، دۆخی دامەزرانیشیان نادیارە. ئەوان لە کۆبوونەوە کەیان دا رایانگەیاند لە ئەگەری وڵام نەدانەوە بە خواستەکانیان لە چەند رۆژی داهاتوودا دهس له کار دهکێشنهوه و مان دهگرن.