کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کارمەندانی شیرکەتە مخابراتییەکان لە چەندین شار

تجمع کارکنان شرکتی‌ مخابرات شهرهای مختلف1

رۆژی سێشەممە 25ی مانگی جۆزەردان کارمەندانی شیرکەتە مخابراتییەکان لە شارەکانی شوشتەر، مەسجێد سلێمان و ئەهواز لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داخوازییەکانیان کۆبوونەوە.

کارمەندانی شیرکەتە مخابراتییەکان بە شێوازی گرێبەستەکان و  هەروەها لە بە کردەوە دەرنەهاتنی گەڵاڵەی ریزبەندییە پیشەییەکان ناڕازین. کارمەندانی ناڕازی دەڵێن: “ناوەرۆکی گرێبەستەکان تەنیا لە بەرژەوەندی خاوەنانی شیرکەتەکان دایە”.