کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کارمەندانی ئاگرکووژێنەوەی ئابادان

تجمع کارکنان آتش نشانی آبادان 3

کۆمەڵێک لە کارمەندانی ئاگرکووژێنەوەی ئابادان ڕۆژی دووشەممە 25ی مانگی ڕەشەممە، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی حەقدەستە وەدواکەوتووەکانیان و نەدرانی جێژنانەی سەری ساڵ لە بەرامبەر شارەداری ئەم شارە کۆبوونەوەیان ئەنجام دا.

کارمەندانی ناڕازی بە ئاماژە بە کۆتایی هاتنی ساڵ و گەیشتنی نەورۆز، خوازیاری پێڕاگەیشتنی داواکارییەکانیان بوون. ناڕازییان وێڕای ناڕەزایەتی بە بەڵێنە درۆیینەکانی بەرپرسان، ڕایانگەیاند، لە ئەگەری وەدینەهاتنی داواکارییەکانیان هەتا پێش دەسپێکی ساڵی نوێ، دەست لە کارەکانیان دەکێشنەوە و مانگرتن انجام دەدەن.