کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی پێرسۆنێلی نەخۆشخانەی “خومەینی” لە کەرەج

تجمع پرسنل بیمارستان خمینی کرج 2

رۆژی یەکشەممە 9ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە پێرسۆنێلی نەخۆشخانەی “خومەینی” لە کەرەج، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان کۆبوونەوە.

پێرسۆنێلی نەخۆشخانەی “خومەینی” لە کەرەج بە کۆبوونەوە لە حەوشەی ئەو نەخۆشخانەیەو بە وتنەوەی درووشم گەلێگ خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون. ئەوان بەدەستەبەر کردنی خواستە سەرکییەکانی خۆیان هەروەها خوازیاری دیاری کردنی دۆخی خاوەندارییەتی نەخۆشخانەکەش بوون.