کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی پێرسۆنێلی شیرکەتی “هۆڵدینگی خەلیج فارس”

بەیانی رۆژی یەکشەممە 9ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە پێرسۆنێلی گرێبەستی شیرکەتی “هۆڵدینگی خەلیجی فارس” لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی خواستەکانیان بۆ چەندەمین رۆژی بەردەوام کۆبوونەوە.

پێرسۆنێلی گرێبەستی شیرکەتی “هۆڵدینگی خەلیجی فارس” خوازیاری بە رەسمی دامەزارن و روون بوونەوەی باروودۆخی کارەکەیان و هەروەها بردنەسەرێی ئاستی حەقدەستەکانیان. ئەوان بۆ گەیشتن بەو خواستانە تا ئێستا بە شێوازی جۆراجۆر دەنگی خۆیان بە گوێ بەرپرسان گەیاندووە، بەڵام هێشتا وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.