کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی نوێنەرانی پەرلەمانی ئاڵمان لە برلین

کۆبوونەوەی نوێنەرانی پەرلەمانی ئاڵمان لە برلین 3

 

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، نزیکەی ٣٠ ئەندامی پەرلەمانی ئاڵمان لە بەردەم باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی له‌ شاری برلین کۆبوونەوە و سه‌ركوتی خۆپیشانده‌رانیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆندی مه‌حكووم كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشانده‌ران وێنەی “ویدا ڕەبانی”، “محەممەد قۆبادلو”، “مێهدی محەممەدی فەرد” و “مێهدی مورادی”، له‌ دەستبەسەرکراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی ئێرانیان لەگەڵ کورتە باسێک لە دۆخی دۆسیەکەیان به‌ده‌سته‌وه‌ گرت و خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئیعدامی به‌ندكراوان و ئازادی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕازی بوون.