ڕۆژی سێشەممە ۲۸ی گەلاوێژی ۱۴۰۴، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی پارسی جنوبی لە بوشێهر، دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان کۆبوونەوە.
ناڕازیان بە وتنەوەی درووشم و هەڵکردنی پلاکارد، دژ بە جیاکاری لە پێدانی حەقدەست ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست، بە کردەوە دەرهاتنی یاسای ۱۴ ڕۆژ کار و ۱۴ ڕۆژ پشوودان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان، دابین کردنی ئیمکاناتی ڕیفاهی شوێنی کار وپێدانی ئەو بڕە پارەیە کە وەکوو باج لە سەر حەقدەستەکانیان کەم کراوەتەوە بوون.