کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی “پاژەن”

تجمع اعتراضی کارگران شرکت پاژن1

رۆژی دووشەممە 25ی مانگی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی شیرەمەنی “پاژەن” هەڵکەوتوو لە “نەسیم شار”ی تاران لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی چەندین مانگی حەقدەست و بیمەکانیان کۆبوونەوە.

بە وتەی کرێکارانی شیرکەتی “پاژەن”، بەرپرسانی ئەم شیرکەتە بە بیانووی دابین کردنی بیمەکانیان، بەشێک لە حەقدەستەکانیان کەم کردۆتەوە، بەڵام ئێستا نە تەنیا چەندین مانگە لە مافی بیمە بێبەری کراون، بەڵکوو حەقدەستی چەند مانگیشیان دواخراوە. شایانی باسە کرێکارانی شیرکەتی پاژەن چەند جاری دیکەش ناڕەزایەتییان دەربڕیوە بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکی ئەرێنیان پێنەدراوەتەوە.