کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی ماهشەهر

تجمع اعتراضی کارگران نفت ماهشهر

کرێکارانی شیرکەتی نەوتی ماهشەهر ڕۆژی چوارشەممە 20ی مانگی ڕەشەممە لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان و بە کردەوە دەرنێهێنانی گەڵاڵەی ڕیزبەندییە پێشەییەکان، لە بەرامبەر فەرمانداری ماهشەهەر گردبوونەوەیان ئەنجام دا.

بە وتەی کرێکارانی ناڕازی، سەرەڕای ڕەئی دادگا بە قازانجی ئەوان، بەرپرسانی شیرکەت نەچوونەتە ژێر باری بە کردەوە دەرهێنانی تەرحی ڕیزبەندییە پیشەییەکان و لە کاردانەوە بە شکایەتی کرێکاران، ئیزافە کاری ئەم مانگەشییان لێ قەتع کردوون. پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە مانگی ڕێبەندانی نەوەد و شەشیش کرێکارانی پێترۆشیمی ماهشەهر کە خوازیاری بە کردەوە دەرهێنانی تەرحی ڕیزبەندییە پیشەییەکان بۆ زیاد کردنی حەقدەستەکانیان بوون، گردبوونەوەیان ئەنجام دابوو. کرێکارانی شیرکەتی نەوتی ماهشەهر دەڵێن: بە کردەوە دەرنەهێنانی گەڵاڵەی ڕیزبەندییە پیشەییەکان، هۆکارە بۆ خڕاپتر بوونی گوزەرانی کرێکارانی ئەوان.