رۆژی سێشەممە 15ی مانگی پووشپەڕ، کرێکارانی خەتی پێنجی مێترۆی “هەشتگێرد” لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی چەندین مانگی حەقدەست و مافی بیمەکانیان کۆبوونەوە.
زیاد لە 150 کرێکاری مێترۆی هەشتگێرد سەرەڕای دواکەوتنی 5 مانگی حەقدەستەکانیان مافی بیمەی مانگەکانی رێبەندان و رەشەممەی پارەکەوە و گوڵانی ئەمسالێشیان بە تەئمینی ئیجتماعی نەدراوە. کڕێکارانی مێترۆی “هەشتگێرد” هاوکات لە گەڵ دواخرانی حەقدەستەکان و نەدرانی مافی بیمەی چەندین مانگیان، بە هۆی ناجێگیر بوونی گرێبەستەکانیان، دامەزاران و درێژە بە کاریشیان لەو شیرکەتە لە مترسی دایە.