ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە کامیۆندارانی شاری بێبەهان سەر بە پارێزگای خوزستان، دژ بە نەبوونی بار لە بەردەم فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوە.
ناڕازیان ئاماژەیان بەوە کرد کە بە هۆی پچڕانی بەردەوامی کارەبا، چالاکییەکانی شیرکەتی سیمانی ئەو شارە ڕاوەستاوە و بە هۆیەوە بار نییە. ئەم کێشەیە ژیانی کامیۆندارانی ئەو شارەی تووشی کێشە کردووە و لە دۆخێکی خراپدا دەژین. جێگای ئاماژەیە لە مانگەکانی ڕابردوودا، زۆربەی پێشەکان لە ئێران بە هۆی نەبوونی ژێرخانی پێویست داخراون یان تووشی کێشە بوون و بەرهەم هێنانی هەندێک لە کاڵاکان ڕاوەستاوە.