کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانی شاغڵ لە زانکۆی زانستە پزشکییەکانی کرماشان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانی شاغڵ لە زانکۆی زانستە پزشکییەکانی

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کارمەندانی شاغڵ لە بەشەکانی خزمەتگوزاری پزیشکی، فریاگوزاری خێرا و حراسەتی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی کرماشان، دژ خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان کۆبوونەوە.

کارمەندانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشم دژ بە ناکارامەیی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و بەرزکردنەوەی پلاکارد، خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان، کۆتایی هاتنی جیاکاری لە حەقدەستەکان، کەمکردنەوەی ساعەتی کار، پێدانی مورەخەسی و کارانە دواخراوەکان و هەروەها دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە بوون.