کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کادری دەرمانی فریاگوزارییە خێراکانی تەورێز

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کادری دەرمانی فریاگوزارییە خێراکانی تەورێز

ڕۆژی ڕابردوو، کادری دەرمانی فریاگوزارییە خێراکانی تەورێز، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان کۆبوونەوە.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، ناڕازیان بە وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها بەرزکردنەوەی پلاکارد، خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بە پێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، تەزمینی ئەمنیەتی پیشەیی، گۆڕانی گرێبەستەکانیان و هەروەها پێدانی حەقدەست و کارانە دواخراوەکانیان بوون.