کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی پەرەستاران و کادری دەرمانی نەخۆشخانەکانی ڕازی و خومەینی لە ئیلام

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی پەرەستاران و کادری دەرمانی نەخۆشخانەکانی ڕازی

ڕۆژی شەممە ١٠ی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە پەرەستاران و کادری دەرمانی نەخۆشخانەکانی ڕازی و خومەینی لە شاری ئیلام، دژ بە دۆخی خراپی مەعیشەتیان کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، پەرەستاران و کارمەندانی ئەم دوو نەخۆشخانەیە بە هۆی پێنەدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و خوازیاری پێڕاگەیشتنی خێرای بەرپرسان لە سەر کێشەکانیان بوون. ناڕازیان ئاماژە بەوە دەکەن کە شێوازی کارکردنی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمتەرخەمانەیە و ئەمەش گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر ژیانی کادری دەرمان. لە لایەکی دیکەوە، ڕاپۆرتە ساڵانەکانی تایبەت بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران دەریدەخەن کە ناڕەزایەتییە پیشەیی و کرێکارییەکان بە هۆی قەیرانەکانەوە بەردەوام لە زیادبووندان و تەنیا لە ساڵی ١٤٠٤ی هەتاویدا، زیاتر لە ٢ هەزار و ٥٥١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە سەرانسەری ئێران بەڕێوەچووە کە بەشێکی زۆریان پەیوەندییان بە کێشەی سنفی، کرێکاری و مەدەنییەوە هەبووە.