ڕۆژی سێشەممە ۲۸ی گەلاوێژ، هاووڵاتیان لە شاری ئیلام دژ بە نابەرپرسیاری شارەداری ئەو شارە لە ئاست خاوێن کردنەوە و هەروها تەندرووستی خەڵک، لە بەردەم شارەوانی کۆبوونەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، شارەداری ئەو شارە لە ئاست خاوێن کردنەوەی زبڵ و پاشماوەکانی ژیانی هاووڵاتیان لە شەقام و کۆڵانەکان کەمتەرخەمە و ئەمەش ژیانی خەڵکی خستووەتە مەترسییەوە. ناڕازیان خوازیاری بایەخ دانی بەرپرسانی شارەداری بە تەندرووستی و هەروها وێنەی شارەکە بوون و جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە لە ئەگەری و ڵامنەدانەوی بەرپرسانی پەیوەندیدار، بەردەوام ئەبن لە ناڕەزایەتی.