کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دانیشتوانی شاری بابۆلسەر لەبەردەم فەرمانداری

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دانیشتوانی شاری بابۆلسەر لەبەردەم فەرمانداری

ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە دانیشتوانی شاری بابۆلسەر دژ بە خراپی دۆخی ژیانیان لە بەردەم فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوە و خوازیاری بایەخ  دانی ڕژیم بە دۆخی ژیانیان بوون.

بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕۆژانە بە هۆی کەمتەرخەمی ڕژیمەوە بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ هەتا ٨ کاتژمێر ئاو، کارەبا و ئێنتێرنتیان نییە و خوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بوون. شایانی باسە ئەمە چوارەمین کۆبوونەوەی خەڵکی ئەو شارە لە حەفتەی ڕابردوودایە و ناڕازیان جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان بەردەوامن لە کۆبوونەوە.