کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی سەنعەتی نەوتی ئەهواز

تجمع اعتراضی بازنشستگان صنعت نفت اهواز

کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی سەنعەتی نەوتی ئەهواز، ڕۆژی دووشەممە 25ی مانگی ڕەشەممە، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی دواکارییەکانیان، لە بەرامبەر نوێنەرایەتی سەندوقی خانەنشینی لە ئەهواز گردبوونەوەیان ئەنجام دا.

بەشداربوانی کۆبوونەوەکە، وێڕای وتنەوەی شوعار لە دژی بەرپرسانی وەزارەتی نەوت، خوازیاری وەدیهاتنی داواکارییەکانیان بوون. ناڕازییان هەروەها خوازیاری ” گۆڕین و پێداچوونەوەی سەندووقی خانەنشینی نەوت” و یەکسانسازی حەقدەستەکان” و بەدیهاتنی مافی خانەنشینکراونی کۆدی “23” و چەند داواکاری دیکەش بوون.