ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەرمانان، خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی و فەرهەنگی، لە بەردەم تەئمینی ئیجتماعی شاری تاران کۆبوونەوە.
ناڕازیان لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەیان بەوە کرد کە لە ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی بایەخ نەدانی ڕژیم بە دۆخی ژیانی خانەنشینکراوان، ڕۆژ بە ڕۆژ دۆخی ژیانیان خراپتر دەبێت و تەنانەت ئیستاش بە هۆی مافخوازییەکانیانەوە دەکەونە بەر هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم. بەشداربووانی کۆبوونەوەکە سەرەڕای دەستنیشان کردنی گوشاری کۆماری ئیسلامی بۆ سەر چالاکانی مەدەنی، ئیدانەی سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر شەریفە محەممەدیان کرد و ئەو حوکمەیان بە نایاسایی و بێ بنەما ناو برد.