کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بازارییانی “مەسجد سۆلەیمان”

تجمع اعتراضی مردم مسجدسلیمان 1

ڕۆژی شەممە ١٣ی مانگی خەرمانان، کۆمەڵێک لە دانیشتووان و بازارییانی شارۆچکەی “ئەندیکا”ی سەر بە شارستانی “مەسجد سۆلەیمان”، لە بەرانبەر بانکی میللی ئەو شارە دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، شۆعبەی بازاری بانکی میللی لە شاری “ئەندیکا، لە داخران دایە و بە وتەی دانیشتووانی ئەو شارە، تا ئێستا چەندین بانکی دیکی وەکوو “تیجارەت” لە بێدەنگیەکی نامۆ دا داخراون. داخرانی بانکەکان بۆتە هۆی نیگەرانی خەڵک و هەر بەو هۆیەوە بازارییان و دانیشتووانی ئەو شارە بە کۆبوونەوە لە بەرانبەر ئەو شۆعبەیە، ناڕەزایەتی خۆیان لە هەمبەر سیاسەتە ئابوورییەکانی ڕژیم ڕاگەیاند.