کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارمەندانی دادگوستەریی شارستانی سەقز

photo 2021 10 25 11 15 25 650x650 1

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی مانگی بەفرانبار کۆمەڵێک لە کارمەندانی دادگوستەریی شارستانی سەقز لە ناڕەزایەتی بە کەمبوونی حقووقەکانیان دەستیان دایە کۆبوونەوە.
ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە لە جەرەیانی ئەم کۆوونەوەیەدا دوو کەس لە ناڕازیان لەئاست باروودۆخی نالەباری بژێو، حقووقی کەم و جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە، سوخەنڕانییان کردووە. شایانی باسە، ڕۆژی شەممە ١٨ی مانگی بەفرانباریش کارمەندانی دادگوستەریی شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران دەستیان لە کار کێشایەوە و لە شارەکانی شوێنی نیشتەجێ بوونیان کۆبوونەوەیان بەڕێوەبرد.