کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوێندکاران لە زانکۆکانی ئیران

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوێندکاران لە زانکۆکانی ئیران

خوێندکارانی چەند زانکۆیەکی شاره‌ جیاجیاكانی ئیران، لەوانە زانکۆی هونەر، زانستە کۆمەڵایەتییەکان، به‌هه‌شتی، خاجه‌نه‌سیر، الزهرا، هونه‌ر،سه‌جاڕ و زانکۆی سەنعەتی، بە مەبەستی ناڕەزایەتی لە دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی وڵات کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.

بەپێی زانیارییەکان، بەشداربووان دروشم و هەڵوێستەکانی خۆیان دەربڕی و داوای گۆڕانکاریی بنەڕەتی، ئازادی و دادپەروەرییان کرد. لە ناو دروشمەکاندا، ڕەخنەی توند لە سیاسەتەکانی ڕژیم و ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، عەلی خامنەیی، هەبوو. هەروەها هێزە ئەمنییەکان لە دەوروبەری زانکۆکان ئامادەبوون و هەوڵیاندا کۆبوونەوەکە سنووردار بکەن. هێشتا زانیارییەکی ورد سەبارەت بە رێژه‌ی دەستبەسەرکروانی ئەم ڕووداوه بڵاونەکراوەتەوە. شایانی باسه بارودۆخی زانکۆکان لە ماوەی ڕۆژانی رابردودا بووەتە یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی ناڕەزایەتییەکان، و خوێندکاران بەردەوام داوای ماف و ئازادییەکانی خۆیان دەکەن.