ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی دەزگای هەواڵگری لە شاری کرماشان، دژی خراپیی دۆخی ژیان و وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان کۆبوونەوە.
خانەنشینکراوانی ناڕازی ئاماژەیان بە کەمبوونەوەی ئاستی مووچەکانیان کردووە و خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی مووچە بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان بوونە. ناڕازیان هەروەها خوازیاری چارەسەرکردنی کێشەکانی سەبارەت بە دەرمان، بیمە و مەزایاکانیان بوون. لە کۆتاییدا، خانەنشینکراوان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە چیتر لەم بارودۆخەدا توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانیان نەماوە و لە دۆخێکی ئابووریی زۆر خراپدا دەژین.
