ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە خانەنشینانی کۆمپانیای پەیوەندییەکان لە چەند شارێکی ئێران دژ بە تاڵانکردنی سەرمایەکانی ئەو کۆمپانیایە لە لایەن سوپای پاسداران و هەروەها دۆخی خراپی گوزەرانیان گردبوونەوە.
ناڕازییان لە شارەکانی کرماشان، ئەهواز، سنە و خوڕەمئاوا بە بەرزکردنەوەی پلاکاردی ناڕەزایەتی و وتنی دروشم، دژ بە سیاسەتەکانی سوپای پاسداران هاتنە دەنگ و جەختیان لەوە کردەوە کە سەرەڕای تەنگژە ئابوورییە سەختەکانی ژیانی خەڵک، داهاتەکانی کۆمپانیا بۆ باشترکردنی ژیانی کارمەندان و خانەنشینان خەرج ناکرێت.
