ڕۆژی یەکشەممە 1ی ڕەزبەری 1403، کۆمەڵێک لە خانەنشینكراوانی مەعدەن كرمان دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی مه‌عده‌ن له كرمان له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست ناڕازین و داوا ده‌كه‌ن حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان زیاد بكرێت. ناڕازیان له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.