کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی موعەلیمان لە تاران و تەورێز

رۆژی یەکشەممە 26ی مانگی گوڵان، کۆمەڵێک لە موعەلیمان لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داخوازییەکانیان لە تاران و تەورێز کۆبوونەوە.

موعەلیمانی ناڕازی بە کۆبوونەوەی خۆیان و وتنەوەی درووشم گەلێک خوازیاری بە کردەوە دەرهێنانی  گەڵاڵەی “سیستەمی ریزبەندی یەکسان کردنی حەقدەستەکان لە سەر ئەساسی پیشە هاوشێوەکان” بوون. شووێنی کۆبوونەوەی موعەلیمان لە تاران بەرامبەر مەجلیسی رژیم بوو و لە تەوریزیش لە بەرامبەر بینای ئیدارەی “ئاموزش و پەروەریشی” ئەو شارە گرد بوونەوەکەیان رێکخست. موعەلیمانی ناڕازی هەروەها خوازیاری لابردنی لەمپەرکانی سەر رێی درووست کردنی “رێکخراوە سەربەخۆییەکانی”، موعەلیمان بوون.