کۆمەڵێک لە موعەلیمانی “پێش دەبستانی” و “نێهزەتی سەوادئاموزی” ئوستانی خوزستان، رۆژی یەکشەممە 12ی مانگی گوڵان، بۆ پێڕاگەیشتنی داواکارییەکانیان لە بەرامبەر ئیدارەی “ئاموزش و پەروەرشی” ئەو ئوستانە لە ئەهواز کۆبوونەوە.
بەشێکی بەرچاو لە موعەلیمانی “نێهزەتی سەواد ئاموزی” و “پێش دەبستانییەکان” لە باروودۆخیکی ناهەموار دان و هەمیشە دڵەکوتێیەی لە دەست دانی کارەکەیان هەیە. موعەلیمانی ناڕازی لەو کۆبوونەوەیەیان دا خوازیاری دیاری کردنی باروودۆخی دامەزراندنیان و بەڕەسمی ناسینیان لە “ئاموزش و پەروەرش” بوون.