ڕۆژی دووشەممە 23ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە موعەلیمانی پێش دەبستانی لە بەرانبەر ئوستانداری خوزستان کۆبوونەوە.
موعەلیمانی ناڕازی دەڵێن: وەزیری ئاموزوش و پەروەرش لە وتوووێژێکی تەلەویزیۆنی دا وتوویەتی “موعەلیمانی غەیرە ڕەسمی کە دوای ساڵی 92 دەستبەکار بوون، دانامەزرێن”. گرینگترین داواکاری موعەلیمانی ناڕازی ڕوون بوونەوەی باڕوودۆخی دامەزرانیان، زیاد کردنی حەقدەستەکان و هەروەها پێدرانی مافی بیمەیە.