کۆمەڵێک لە موعەلیمانی ” نێهزەتی سەواد ئاموزی” رۆژی یەکشەممە 26ی مانگی گوڵان، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای مەجلیسی رژیم خوازیاری پێڕاگەیشتن بە داواکارییەکانیان بوون.
موعەلیمانی ناڕازی لە کۆبوونەوەکەیان دا بە وتنەوەی درووشم، خوازیاری روون بوونەوەی باروودۆخی دامەزرانیان بوون. بەشێکی زۆر لە موعەلیمانی نێهزەتی سەواد ئاموزی سەرەڕای پێشینەی کاری زیاد لە 10 ،ساڵ هێشتا بە شێوەی گرێبەست کار دەکەن و رەسمی نەکراون.