کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی موعەلیمانی مەدرەسە “غەیرە ئینتفاعییەکان” لە بەرامبەر مەجلسی رژیم

تجمع معلمان مدارس غیرانتفاعی مقابل مجلس

رۆژی سێشەممە 18ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە موعەلیمانی مەدەرەسە “غەیرە ئینتفاعییەکان” بە خواستی دامەزرانی ڕەسمی لە “ئاموزش و پەروەرش” لە بەرامبەر مەجلیسی رژیم کۆبوونەوە.

موعەلیمانی مەدرەسە “غەیرە ئینتفاعییەکان” سەرەڕای بێبەش بوون لە زۆر مافی سەرەتایی وەک مافی بیمەوە و جۆرەکانی دیکەی خزمەت گوزاری کە بۆ موعەلیمانی رەسمی تەرخان کراوە، یەک لە سێی حەقدەستی ئەوانیان پێدەدرێ. شایانی باسە، زۆربەی موعەلیمانی مەدرسە “غەیرە ئینتفاعییەکان”، لیسانس و فەوقە لیسانسن و پێشینەی کاری چەندین ساڵەشیان هەیە.